English

کوردی

به‌خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی کۆمپانیای ئاڵا بۆ دابین کردنی خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان و ئاوی خواردنه‌وه‌ - ناونیشان : سلێمانی - بازیان - ژماره‌ی ته‌له‌فۆن 07701561719 یان 07501571719

ئامانجمان پێشخستنی ئابوری کوردستان و به‌رهه‌مهێنانی خواردنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروسته‌ بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان

کۆمپانیای ئاڵا کارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌خۆ گرتوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه‌ ‌و خواردنه‌وه‌ی

 گازی له‌ شه‌ش جۆر .

 بوتڵی ئاڵا به‌ باشترین قاڵبی سویسری دروست ده‌کرێت.  

 چه‌ند ئامێرێکی دروستکردنی بوتڵ به‌ قه‌باره‌ی جیاجیا ‌ بۆ به‌رهه‌می جۆراو جۆر له‌وانه  -:               

330    مل خواردنه‌وه‌ی گازی

1.5    ليتر خواردنه‌وه‌ی گازی

2.25     ليتر خواردنه‌وه‌ی گازی

0.5    لیتر ئاوی خواردنه‌وه‌

1.5    لیتر ئاوی خواردنه‌وه ‌

250    مل ئاوی خواردنه‌وه 

200    مل ئاوی خواردنه‌وه

 ئامێری شتن و پڕکردن و که‌پ کردنی بوتڵ به‌ به‌کار هێنانی نوێترین ته‌کنه‌لۆجیای ئیتالی له‌و بواره‌دا به‌ توانای 12000 بوتڵ /ک بۆ به‌رهه‌مهینانی ئاوی خواردنه‌وه‌ وه‌ پتر له 3300 بوتڵ/ک بۆ به‌رهه‌مه‌ گازیه‌کان.

   له‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ئاڵا به‌ باشترین شێوه‌ و به‌ جوانترین داڕشتن ناو و جۆری به‌رهه‌م ده‌خه ‌ینه‌ڕوو ئه‌ویش له‌ ڕێی یه‌کێک له‌ باشترین ئامێری لێدانی له‌یبڵی ئه‌ڵمانی . 

به‌رهه‌مهێنانی ئاو به‌ قه‌باره‌ی ( 200 - 250 ) مللتر به‌ بڕی 10000 دانه‌ له‌ کاتژمێرێکدا .

 پێچانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانمان به‌ باشترین و تۆکمه‌ ترێن ئه‌ندازه‌ به‌ توانای به‌رهه‌می پتر له ‌ 14500 بوتڵ/ک بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ ، وه‌ پتر له ‌ 7000 بوتڵ/ک بۆ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان . 

 له‌ تاقیگه‌ی ئاڵا کۆنترۆڵی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مه‌کان ده‌کرێت به‌ به‌کار هێنانی چه‌نده‌ها ئامێری نوێ و پێشکه‌وتوو که‌ ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوه‌ بۆ سه‌رجه‌م پشکنینه‌کانی وه‌ک به‌کتریۆلۆجی و رێژه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و پوختی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن  و بڕی ترشی و ڕێژه‌ی چڕی و PH  و بڕی خوێی تواوه‌ و بڕی سه‌ختی ئاو و توانای گه‌یاندن و بڕی ئۆکسجینی تواوه‌ و بڕی ئۆزۆن و تێستی مۆنۆ ئیثانۆل ئه‌مین  .

 ئاماده‌کردنی گیراوه‌ی تایبه‌ت به‌خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان له‌ یه‌که‌ی تایبه‌ت به‌تێکه‌ڵکردن که‌ تێیدا به‌ستره‌و پاڵاوتن وتێکه‌ڵکردنی گیراوه‌کان ئاماده‌ ده‌کرێت ئه‌میش به‌به‌کارهێنانی نوێترین ئامێری ئیتالی که‌سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی له‌ماده‌ی دژه‌ژه‌نگی ستیلی خۆراکی دروست کراوه‌ . 

 کۆمپانیای ئاڵا له‌ شوێنێک دامه‌زراوه‌ که‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاوی ژێر زه‌وی و به‌ پشت به‌ستن به‌و شیکاریانه‌ی که‌ بۆ چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌م ئاوه‌ له‌ تاقیگه‌کاندا ئه‌نجام دراون له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات . 

 کۆمپانیای ئاڵا شێوازی چاره‌سه‌رکردنی دارشتوه‌ به‌ به‌کارهێنانی سیسته‌می پاڵاوتنی تایبه‌ت به‌ چه‌ند قۆناغێک له‌ فلته‌ری 50 مایکرۆن بۆ فلته‌ری 0.35 مایکرۆن هه‌روه‌ها به‌ به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی( RO ) و ( UV ) و ئامێری به‌رهه‌مهێنانی ئۆزۆن .

کۆمپانیای ئاڵا

     په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

     به‌رهه‌مه‌کانمان

     ده‌رباره‌ی کۆمپانیا

     ڤیدیۆ

     هه‌واڵ

     وێنه‌

     په‌یوه‌ندی

ڕیکلام

لینکه‌کان

  • دانه‌ر

  • کوردستان نیوس

  •  Azmer Net

  • Copyright © 2009 ALA Company All Rights Reserved                                 created by Danar